
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له باره‌گا و بنكه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، له لایه‌ن گروپی تهحریرئهلشامهوه گه‌مارۆ دراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، گروپی ته‌حریرئه‌لشام كه خۆی وه‌كوو ئه‌رته‌شی میللی سووریا پێناسه ده‌كات، له ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و تل ئابیز، چه‌ندین سه‌یته‌ره وباره‌گای سه‌بازی هێزه‌كانیانی گه‌مارۆ داوه و هێرشی کردونەتە سەر، وبه هۆیه‌وه زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه. له به‌رده‌وامی ڕاگیهندراوهكهدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا، وڵامی هێرشی ئه‌و گروپه‌یان داوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چه‌كدارانی ته‌حریرئه‌لشام كوژراون.