6

ڕۆژی ڕابردوو، تۆڕی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له جیهان سه‌باره‌ت به مه‌ترسی له سێداره‌دان یان سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر ناڕازیان له ئێران، هوشداری جددی به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی/ دادستانی گشتی و هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، بنه‌مای ساز كردنی دۆسیه‌ی قورس و هه‌روه‌ها سه‌پاندانی حوكمی سێداره به سه‌ر ناڕازیانیان ساز كردووه و مه‌ترسی له سێداره‌دانی ناڕازیان، بێبه‌ش كرانیان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان له كه‌شێكی توندی ئه‌منیدا، له ئارادایه و پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئه‌م كرده‌وانه‌ی ڕژیمه بێده‌نگ نەبێت.