
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران و كوردستان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان هێزێكی زۆری میلیشیای هێناوه‌ته ناوخۆی ئێرانه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، وازیان له كاره‌كه‌یان هێناوه، ناچار ماوه به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كه له شه‌ودا له ژێر كۆنترۆڵی ناڕازیاندایه، هێزێكی زۆری میلیشای سه‌ر به سوپای قودس كه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدان، بۆ ناوخۆی ئێران ڕاگوێزراون. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ژماره‌ی هێزه بیانووه‌كان كه به‌شداری له سه‌ركوتی خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیمه هوشداری جددی داوه.