
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌ترسی له سێداره‌دانی “ئه‌میر حسێن قادرزاده” یاریزانی توپی پێی سپاهانی ئیسفه‌هان له ئارادایه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دانپێدانانی زۆره‌ملێ لێ وه‌رگیراوه و مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ئارادایه. شایانی باسه ئه‌و شارومه‌نده له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تاكوو ئێستا نه‌ك ته‌نیا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زیانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.