8

به پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتی ئارژانتین له بڕیارێكی مێژوویی‌دا هێزی قودسی سپای پاسدارانی خستووه‌ته نێو لیستی تیرۆری ئه‌و وڵاته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی، “خاویێر میلی” سه‌رۆك كۆماری ئارژانتین، بڕیاری به تیرۆریست ناساندنی هیزی قودسی سپای پاسداران و ١٣ كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌و هێزه‌ی ده‌ركردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هێزی قودس ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له پیلانڕێژی و به كرده‌وه درههاوردنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی له ئه‌ستۆدایه و پێویسته ئه‌و هێزه به گشتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.