
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سه‌رۆكی پارله‌مانی ئۆروپا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران، كۆتایی پێ هێنا.
ڕۆژی ڕابردوو، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی پارله‌مانی ئۆروپا كه به مه‌به‌ستی لێكدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران به‌ڕێوه‌چووبوو، نووسراوه‌یه‌كی ڕوو له خۆپێشانده‌رانی به‌شداربوو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران‌دا خوێنده‌وه و پاشان نوێنه‌رانی وڵاتان له كۆبوونه‌وه‌كه به چركه‌یه‌ك چه‌پڵه لێدان، ڕێزیان له تێكۆشانی خه‌ڵكی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی گرت. شایانی باسه هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارله‌مانی ئۆروپا به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن بە بارودۆخی تایبه‌تی ئێران و تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌رخان كراوه.