3

له ڕۆژانی ڕابردوودا ١٢ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “موحه‌ڕه‌م سه‌رچه‌می، محه‌ممه‌د عه‌تاری، عه‌لی به‌همه‌نی، عه‌لی په‌رته‌وی، ئاره‌ش شهمس، ناسر میرزایی و سوهراب ئیمانی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و عادڵ ئابادی شیراز” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها چوار زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “مسته‌فا هێمه‌تی، عه‌باس شه‌ریفی، خوداداد موزه‌فه‌ری و ئیسحاق نیازی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ساری، تایباد و ئه‌راك” له سێداره دراون.