گیانله‌ده‌ستدانی سێ خوێندكار له‌ شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ تاران و مه‌شهه‌د، سێ خوێندكار به‌ ناوه‌كانیئه‌میرعه‌لی زارعی، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌فیعی ڕاد و عه‌لی زه‌نگه‌نه‌به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ خوێندكاره‌ به‌ هۆی به‌شداریان له‌ خۆپێشاندانه‌كانی دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بوون به‌ ئامانجی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم و پاشان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ ناسناوی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه‌ پاش زیاتر له‌ یه‌ك حه‌فته‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كانیان به‌ مه‌رجی په‌رداختی بڕێكی زۆری پاره‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌، ڕاده‌ستیان كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net