هێرشی په‌هبادی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی ئازادی كوردستان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ هۆی هێرشی په‌هبادی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی ئازی كوردستان له‌ نزیك شاری هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی به‌ختكرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه‌، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یك به‌ ناویموزه‌فه‌ر محه‌ممه‌دزاده‌گیانی به‌ختكردووه‌ و لانیكه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م هێرشه‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌ یان ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net