
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هێشتا هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره له ٥٦ زیندانی ئێران و كوردستان به‌رده‌وامه.
به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی سه‌ركوتی هاووڵاتیان له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی به‌رفراوانی هاووڵاتیان له ڕۆژانی داهاتوودا هوشداریان داوه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت به به‌رز كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی هاووڵاتیان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران ببڕێت و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڕاتی بدات. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیتان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دژ به كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی.