
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مو‌سا سه‌دری و كیاره‌ش دیناری” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “شیراز و مه‌لایر” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٩ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “وه‌لی كه‌ره‌م سووری، ئاوات ئه‌میری، سوڵتان موراد شه‌ره‌فی نیا، سیاوه‌ش عه‌ره‌بی، نه‌بیوڵڵا كه‌عبی، جه‌بار گه‌نجی، جه‌مشید خانزاده، سه‌عید جه‌وان و ئه‌فشین محه‌ممه‌دی”، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، مه‌هاباد، سه‌بزه‌وار، كاشمه‌ر، بووشهر، چابه‌هار، شه‌هر كورد و دامغان”، له سێداره دراون.