5

به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، پاش كۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی چوار ڕۆژه‌ی نێوان هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی شام، ئاگربه‌ستێكی نوێی ١٥ ڕۆژه دیسان واژۆ كراوه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، به هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریاوه، لانیكه‌م پێنج هه‌زار چه‌كداری حكومه‌ت كوژراون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به وته‌ی “مه‌زڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، سه‌ره‌ڕای واژۆ كرانی ئاگربه‌ستێكی نوێی ١٥ ڕۆژه، چه‌كدارانی حكومه‌ت ئاماده‌كاری هێرشێكی نوێ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كردووه.