
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، لانیكه‌م ١٥٠ ژنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار كه زۆربه‌یان بریتین له ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له ١٨ ساڵ كه‌متره، ڕه‌وانه‌ی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و به بێ ئیمكاناتی پێویستی ژیان، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی به‌ندكراوانی سیاسی كراون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه‌یان به بێ ڕۆنكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان یان هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراون. هاوكات چالاكانی مافی مرۆڤ جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤه و پێویسته كۆماری ئیسلامی وڵامی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بداته‌وه.