
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری تاران دژ به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خوێندكاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خوێندكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی “ئایدا حه‌یده‌ری” كه ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی ڕابردوو به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه، خوازیاری سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بوون. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ناهێنن و به‌رده‌وام ئه‌بن له دادخوازی قوربانیان.