5

به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكوانه به ناوی “دلارام كازمی“، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، به هۆی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له شاری ئیلام، پاش هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو تا كاتی ئازادكرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.