5

له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانكردنی ناڕازیان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه كامێرای چاودێریان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ده‌رمانخانه، فرۆشگا و ماڵی هاووڵاتیان له ناوچه‌كانی فیردۆس و سه‌هروه‌ردی شاری تاران، هاوكات هه‌وڵیان داوه ده‌ست به‌سه‌ر كامێراكانی ئه‌و شوێنانه‌دا بگرن و هه‌ڕه‌شه‌یان له هاووڵاتیان كردووه كه له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، دۆسیه‌ی قه‌زاییان بۆ ساز ده‌كرێت.