
ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێتی ئۆروپا له به‌رده‌وامی گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، ٢١ ڕێكخراوه و كه‌سایه‌تی ناسراوی ڕژیمی گه‌مارۆ داوه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، یه‌كێتی ئۆروپا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به هۆی پشتیوانی ڕژیم له ڕووسیا، چه‌ندین ته‌حریمی نوێی به‌سه‌ر ٢١ ڕێكخراوه و كه‌سایه‌تی ناسراوی حكومه‌تدا سه‌پاندووه كه بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان له كۆبوونه‌وه‌ی بروكسلدا په‌سه‌ند بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه ناوی “ئه‌سكه‌نده‌ر مۆئمنی” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌كرد و هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د موه‌حدی ئازاد” دادستانی گشتی ئێران كه هه‌ڕه‌شه‌ی سێداره‌ی له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كردووه، ناویان له لیستی تهحریمهكاندایه.