
ڕۆژی ڕابردوود، تۆڕی جیهانی بێهداشت پاش بڵابوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی سه‌ركوتی كادری ده‌رمان له ئێران، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كا، ڕێكخراوه‌ی جیهانی بێهداشت به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كادری ده‌رمان له هه‌موو جیهان، به‌رپرسیاری گیانی هاووڵاتیانن و پێویسته له هه‌موو بارودۆخێكدا پارێزوانی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو بن. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌ركوتی كادری ده‌رمان و پزیشكان له ئێران به هۆی ده‌رمانی برینداران و زیانلێكه‌وتووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، به‌پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای بنه‌ڕه‌تی كادری ده‌رمانییه و پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ساته هه‌ڵوێستی هه‌بێت.