مەترسیی سەپاندنی سزای قورس لەسەر ئەبولفەزل ساڵحی

ئەبولفەزل ساڵحی، هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لە شاری مەشهەد، لە ژێر ئەشکەنجەی تووند ناچار بە دانپێدانانی زۆرە ملێ له‌ دژی خۆی بووە و مەترسی سەپاندنی تۆمەت و سزای قورس لە لایەن دەزگای رژیمی ئێرانی لەسەرە.

بە وتەی نزیکەکانی ئەم لاوە کوردە، کەناڵی پێنجی کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیدیۆیەکی لە دانپێدانانی زۆرە ملێی ئەبولفەزل ساڵحی بڵاو کردووەتەوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی سەپاندنی تۆمەتگەلێکی وەک “محاربه” بە دژی ناوبراو. ئەم لاوە، تۆمەتبار کراوە کە لە ئاگرتێبەردانی بنکەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارڕێیانی مەخابراتی مەشهەد ڕۆڵی هەبووە و هەر ئەم بابەتە ئەتوانێ پاساوێک بێت بۆ دەرکردنی حوکمی ناعادڵانه‌ له‌ دژی ناوبراو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net