5

لە مێردینی باکووری کوردستان لانیكهم ١٥ كهس به تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی “پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان” دهستبهسهر كران.
ئێوارەی رۆژی شەممە، دادگای مێردین دۆسیەی حەوت کەسی یەکلایی کردەوە کە لە ماوەی رابردوودا لە ناوەندی شارەکە و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای مێردین، بەهۆی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دژی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستبەسەر کرابوون. دوای تەواوکردنی رێکارە ئەمنییەکان و رەوانەکردنیان بۆ دادگاە، بڕیاری زیندانیکردن بۆ دوو کەسیان بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە رێکخستن” دەرکرا. هاوکات پێنج کەسەکەی دیکە بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازاد کران.