بەیاننامەی کرێکارانی نەوت سەبارەت بە ئیدانەکردنی کوشتاری خۆپیشاندەران و سەرکوتەکانی ئەم دواییە

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی گرێبەست و نافەرمی نەوت، بەیاننامەیەکی توند و ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی کوشتاری خۆپیشاندەران و سەرکوتەکانی ئەم دواییەیان کرد و ڕایانگەیاند کە بە هیچ ڕێژەیەک لە کوشتن ناگەڕێنەوە بۆ بارودۆخی پێشوو.

لەم بەیاننامەیەدا کرێکارانی نەوت وێڕای ئاماژە بە گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەران، ڕایانگەیاندووە کە هاوسۆز و هاوپشتی بنەماڵەی دادخوازانن و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەریایەکی خوێن لە نێوان خەڵک و حکوومەتدا دروست بووە، ئەمەش وایکردووە هەر سازشێک مەحاڵ بێت.  کرێکارانی نەوت هەروەها ڕایانگەیاندووە کە لە کاردانەوە بە سەرکوت و کوشتار، مانگرتن و کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەخەنە بەرنامەی کاری خۆیانەوە بۆ ئەوەی دەنگی داخوازیی خەڵکی ئێران بە گوێی جیهان بگەیەنن. ئەوان هەروەها خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی سەرجەم دەستگیرکراوان و ڕاگرتنی لەسێدارەدان و کۆتاییهێنان بە سەرکوت و هەڵوەشاندنەوەی هەر چەشنە کەشێکی ئاوارتە بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net