6

بەشێک لە سەرچاوە سەربەخۆکانی خوێندکاری ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانبار، هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوکاتی دوو خوێندکاری زانکۆی تارانیان لە ١١ی ڕەشەمەی 1404دا ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم هەواڵانە، موتەهرە، چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری دەرکراوی زانکۆی تاران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە کە فەرهاد سالاری و ئێرفان تاهرخانی دوو خوێندکاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانیان لەدەست داوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەرپرسانی فەرمی زانکۆ یان دامەزراوە بەرپرسەکان ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری ئەم ڕووداوە یان وردەکارییەکانیەوە نەخستۆتەڕوو و ئەم هەواڵە لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەکانەوە، نە پشتڕاست کراوەتەوە و نە ڕەت کراوەتەوە.