گیان له دستدانی زیاتر له 200 کرێکار لە کۆنگۆ

بەدوای ڕوخانی کانێکی کۆلتان لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، تاکو ئێستا  ٢٢٧ کرێکار گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کاتی ڕووودانی ئەم ڕووداوەدا، له کانی ڕوبایا، دەیان کرێکاری ناوخۆیی لە تونێلە دەستسازەکاندا، بەبێ هیچ ئامێرێكی پاراستن، خەریکی دەرکردنی کۆلتان بوون. بەپێی وتەی بەرپرسانی ناوخۆیی، بەشێکی گەورە لە دیواری کانەکە ناکاو ڕووخاوە و ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران نەیانتوانی خۆیان ڕزگار بکەن و كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر هەزاران تۆن خاک و به‌رده‌وه‌. هەروەها، دووری ناوچەکە، نەبوونی ڕێگای گونجاو و کەمی ئامێرەکانی فریاکەوتن، کاری ڕزگارکردنی زۆر قورس کردووە. شایانی باسه، کانى ڕوبایا یەکێکە لە گرنگترین ناوچەکانی دەرکردنی کۆلتان لە جیهاندا. ئەم مادەیە دوای پرۆسەکردن دەگۆڕدرێت بۆ فلزێک بە ناوی تانتالۆم، کە لە چەندین بواری پیشەسازی وەک دروستکردنی مۆبایل، کۆمپیوتەر، کەرەستەی ئاسمانی و توربینی گازی دا بە شێوەیەکی فراوان بەکاردێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net