ئازادبوونی کاتی شەش چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز له‌ شاری جوانڕۆ

ماهان ئەعزەمی، ئەدیب ساڵخورده، کامران مورادی، محەمەد هەجرانی، هیوا ویسی و یحیی دەرڤیشی، شەش چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای نزیکەی ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی وه‌سیقه بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادکران.

بە پێی ڕاپۆرتی کارگرنیوز، ئەم شەش چالاکە شەوی شەممە ٢٧ی به‌فرانبار لە جوانڕۆ و بەبێ پیشاندانی فەرمانی دادگایی، دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌. وتراوە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، ئەم چالاکانە لە دیداری خێزان و پیگیری یاساییی کاریگەر بێ‌بەش بوون و بارودۆخی ڕاگرتنیان نیگەرانی دروست کردبوو. شایانی باسه تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی تۆمەتەکان بڵاونەکراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net