
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی شارستانی “شاباد” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هاووڵاتیان له ئێران و كوردستان، له ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌دا به دژواری و له ژێر سه‌ركوتێكی زۆردا ژیانیان تێپه‌ڕ كردووه و هه‌رموو كات له ژێر گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا بوون. به‌ڵام له ئه‌نجامدا به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كتوپڕی ڕێژه‌ی هه‌ژاری، سه‌ركوتی ناڕازیان، كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی كرێكاران و چینی سته‌ملێكراو، خراپی دۆخی بێهداشت و ده‌رمان له وڵات، پێنه‌دانی مافی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكی ناڕازی، ناچار به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بوون. به‌ڵام ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران، نه‌ك ته‌نیا وڵامی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به توندترین و دڕندانه‌ترین شێوه، هێرشی كرده سه‌ر ناڕازیان و كوشتارێكی مێژوویی ئه‌نجام دا. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته تاوانبارانی دژ به خه‌ڵكی ناڕازی سزا بدرێن و هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆیان ئاراسته‌ی هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو كردووه.