7

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌سری شیرینی كرماشان جێگیر كردووه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی ئه‌و گروپه میلیشیاییه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كراون. شایانی باسه به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و نه‌هێنی هاتوچۆ ده‌كه‌ن. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوودا، ئه‌و هێزانه‌ی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی به كار هێنا.