
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سی و حه‌وت ڕۆژ له ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، هێشتا سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناڕازیان به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه كۆ كراوه‌كان، هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی زۆر له خۆپێشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو چاره‌نووسیان دیار نییه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له ڕێكخراوه‌كانی سنفی و فه‌رهه‌نگی له ئێران و كوردستان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یاننامه جه‌ختیان له سه‌ر ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناڕازیان كردووه و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به به خه‌ڵك بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له به‌ندكراوان، به زۆره‌ملێ و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندا، ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ بوون و وێنه‌كانیان وه‌كوو لیدری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لایه‌ن ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.