3

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “موبین محه‌ممه‌دزاده” ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، پاش یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ دهستپێكردتنی مانگرتنی هاووڵاتیان له شاره‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرابوو.