
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر و ڕێكخراوه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی په‌یوه‌ندیدار به ڕیژیم كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئامریكاوە گه‌مارۆ دراون.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئا‌مریكا به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ١٤ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر، ١٥ ڕێكخراوه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و هه‌روه‌ها ٢ بازه‌رگانی نایاسایی په‌یوه‌ندیدار به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ئامریكاوە ته‌حریم كراون. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه گەمارۆ نوێیەكانی دژ به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌ركان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی ئەمریكا به مه‌به‌ستی له ناوبردنی داهاته نایاساییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه كه بۆ دابینكردنی گروپه میلیشیاكانی به‌كاری ده‌هێنێت.