8

ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی فردۆسی مه‌شهه‌د، دژ به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خوێندكاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ “ئه‌میر پوورفه‌رهه‌نگ” و هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری گیانبه‌ختكردنی “پارسا سه‌فار و محه‌ممه‌د مه‌هدی سالاری” له خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه، بوون.