
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، “عه‌بدوڵڵا ڕه‌زایی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی هه‌رسین، پاش زیاتر له یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی گشتی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم كرا. شایانی باسه كه له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و چالاكوانه چه‌ندین جاری دیكه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گوشار خراوه‌ته سه‌ری و ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.