
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، چین كه‌متر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ڕۆژێكدا له ئێران كڕیوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی ته‌حریمی كه‌شتییه‌كانی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران، سزادانی كه‌سایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بازه‌رگانی نه‌وت و هه‌روه‌ها گوشاری ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاتانی دیكه، بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وتی خام بۆ چین و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌كی گه‌وره له ئێران. ئه‌مه له كاتكێدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوود و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی چه‌ندین سزای نوێ به‌سه‌ر شیركه‌ت و كه‌شتییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێران به هه‌نارده كردنی نه‌وت، ده‌وڵه‌تی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به‌رده‌وام ده‌بێت له كڕینی نه‌وت له كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بازه‌رگانی نێوان چین و ئێران كه‌می كردووه.