5

له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ١٤ به‌ندكراو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و ١٤ زیندانییه به ناوه‌كانی “ئه‌مروڵڵا سه‌جادی، ناسر عه‌یوزی، ره‌حمان نه‌جه‌فی، عه‌لی میردار، ئه‌حمه‌د بورهانی، سه‌عید ئه‌مجه‌دی، ڕه‌حیم میرزازاده، موراد عه‌زیری، كه‌ریم نه‌زه‌ری، كاوه حسێن زاده، سه‌یفودین میهره‌بان و نامیق كه‌سره‌وی”، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ئه‌هواز، ئه‌راك، گورگان، تایباد، یه‌زد و شیراز”، له سێداره‌دراون.