5

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “ڕێبوار مارابی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، به هۆی به‌شداری له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. پاشان ئه‌و به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و ڕه‌ونی دۆسیه‌كه‌ی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و مه‌ترسی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملیێ له‌سه‌ره.