8

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی دیهلوڕان، به ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی نێوان كۆماری ئیسلامی و عێراق، گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاش ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه له چه‌می هیندی ئه‌و شارستانه، به هۆی دره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا، ئه‌و منداڵه گیانی به‌ختكردووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٣٧ ساڵ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌تا ئێستا له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران و كوردستان، ٢٠ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م ٣٠ هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.