
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌ران و هولسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ساڵیادی عه‌له‌نی بوونی خه‌باتی پڕ له شانازی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆز كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی خه‌باتی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ محه‌ممه‌د حسێن كهریمییه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه بیرخستنه‌وه‌ی مێژوویه‌كی پڕ له خه‌باتی كۆمه‌ڵگا دژ به دوو ڕژیمی سته‌ملێكراوی ئێرانه. هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پاش شۆڕشی ١٣٥٧ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵه بووه به یه‌كێك له هێزه چه‌په گرنگ و كاریگه‌ره‌كان له كوردستان و ئێران، كه له خه‌باتی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستاندا به‌رده‌وام بووه. له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا دۆستان و لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه، وێڕای په‌یمان نوێ كردنه‌وه له گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیسم، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندانیان له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، به‌ندكراوانی سیاسی، كادر، ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پیرۆز كرد.