
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له ساڵیادی عه‌له‌نی بوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له مه‌راسمه‌كه‌دا سەرەتا سروودی ئەنتڕناسیۆناڵ خوێندرا و پاش خوله‌كێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیسم، یه‌كێك له هاوڕێیان وتارێكی سه‌باره‌ت به مێژوو، پێویستی پێكهاتن و خه‌باتی كۆمه‌ڵه، به‌رابه‌ری و یه‌كسانی ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگا، پێداگری له سه‌ر مافی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر له ئێران و كوردستانی ئاراسته‌ی به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه كرد. پاشان سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران و كوردستان، چه‌ندین بابه‌ت له لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه پێشكه‌ش كرا و به توندی دژ به فریوكارییه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئیمپریالیسم، هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له كۆتاییدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی چینی كرێكار و خه‌ڵكی كوردستان دژ به هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه كرا و مه‌راسمه‌كه پاش دوو كاتژمێر له جه‌وێكی گه‌رم و ڕهفێقانهدا كۆتایی پێهات.