
ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی ڕازی له كرماشان سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سێداره به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها گوشاری ئه‌منی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان له ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كانی دیكه كه دژ به خه‌ڵكی ناڕازی له مانگی ڕابردوودا ڕووی داوه، هه‌مووی هێمای ناڕه‌وابوونی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێرانه و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و سه‌رجه‌م چینی سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگا بوون.