8

له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئه‌ندامی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه، له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تونیكابۆن و تاران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “شه‌یدا ڕیاحی” پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای ئیسفه‌هان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا عه‌بدوڵڵاپوور” و “فاتمه ئه‌فشاری“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیم كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.