7

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌ران، كرێكاران و دۆستانی كۆمه‌ڵه له شارۆچكه پیشه‌سازییه‌كانی یه‌ك و دوو و سێی شاری سنه، به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م شێوه‌یه: ئێمه كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی ناوخۆ، په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه تا دوایین هه‌ناسه‌مان پابه‌ندی ڕێباز و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بین و له كۆتاییدا نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه پیرۆزبایی ئه‌كه‌ین له هه‌موو هاوڕێیان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كادر و پێشمه‌رگه‌كان و ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.