8

له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و به‌دره، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی “به‌دره” سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی “عه‌لی حاته‌می” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی “بۆكان” به ناوی “مه‌سعوود چه‌مه‌نی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.