5

ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی بریندار به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری تارانی گیانی به‌ختكرد.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “ئه‌میرمحه‌ممه‌د باباخانلوو” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری تاران به سه‌ختی بریندار و پاش ئه‌نجام دانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه، له ئه‌نجامدا ڕۆژی شه‌ممه په‌یوه‌ست به كاروانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بوو.