پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی شارومەندێکی خەڵکی شاری مەریوان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان لە سەره‌تای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە دەستبەسەر و هێشتا سەبارەت بە هۆكاری بەندکرانی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “کامیاب کەریمی“، وێڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ و نیو لە دەستبەسەر کرانی، هێشتا ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی ڕوون نەکراوەتەوە و هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *