4

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له شه‌ش ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “په‌رویز به‌نگینی” ڕێكه‌وتی ٢٢ی ڕێبه‌ندان، به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. شایانی باسه ئه‌و هخێزانه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی مۆبایل و ژماره‌یه‌كی دیكه له كه‌لوپه‌له‌كانی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌یان زه‌وت كردووه و ته‌نانه‌ت چه‌ند جار به توندی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.