4

ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “هه‌ژار ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢٣، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.