4

به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا سێ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ده‌ریانی هنده‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌و سێ كه‌شتیانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئامریكاوه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ریان و به مه‌به‌ستی هه‌نارده كردنی نایاسایی نه‌وت به كار هێنراون. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی هند ڕایگه‌یاندووه كه هیچكات ئیزن به به‌كارهێنانی ئاوه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌نارده كردنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی نادات و هه‌وڵ ئه‌دات كۆنترۆڵێكی زۆرتر بخاته سه‌ر ناوچه پارێزراوه‌كان.