5

له ڕۆژانی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی منداڵان له ئێران، لانیكه‌م ١٢ منداڵ له شاره جیاوازه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و منداڵانه به ناوه‌كانی “تاها به‌لووچی، ڕامین عه‌لیزهی، سامان شێخی، سیاوه‌ش ته‌قی ئابادی، ئه‌میرسام حه‌یده‌ریان، ئه‌میرحسێن ڕازنه‌هان، ئارسام سه‌فایی، ئیلیا نكوویی فه‌ر، ئه‌میرعه‌لی دلزوور، ئه‌میرهومایون ڕومینا، ئه‌بولفه‌زل كناری و عه‌لی عه‌باس شه‌مسایی موقه‌ده‌م” له شاره‌كانی “چابه‌هار، یه‌زد، ملكشاهی، یاسوج و نه‌یشابوور” ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.