4

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێ دەستبەسەرکرانی ناڕازیان لە ئێران، ١٣ هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چوار شارومەند بە ناوەکانی “کوشار حەزرەتی، ئەمین فەرەجوڵڵاهی، عرفان خوسرەو ئابادی و عەلیڕەزا عەبدوڵڵاهی” لە شارەکانی قوروە، ئاودانان، شاباد و ورمێ” دەستبەسەرکراون. هەروەها حەوت هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری ئاودانان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە چلەمین ڕۆژی گیانبەختکردنی خۆپێشاندەران لە ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکان کراون. هاوکات دوو شارومەندی دیکەی خەڵکی شارستانی “سەراوڵە” سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان دیار نییە.