3

بهپێی ڕاپۆرتی گهیشتوو، ژمارەیەک لە ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری ڤەنکۆڤەری کانادا و فرانکفۆرتی ئاڵمان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و ناوی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی کۆبوونهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەشداربووان بە هەڵگرتنی پلاكارد و وتنهوهی درووشم، دەنگی ناڕەزایەتییان دژ بە سیاسهتهکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرز کردووهتهوه و جهختیان لەسەر بەردەوامی خەباتی خهڵکی ئێران کەردووەتەوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان خوازیاری هەڵوێستی توندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها ڕێکخراوە و کەسایەتییە ناسراوەکانی مافی مرۆڤ دژ بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بوون.