3

بهپێی دوایین زانیارییهكان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی سپای پاسداران و ئەرتهشی کۆماری ئیسلامی، بە چەکی قورسهوه لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژههڵاتی كوردستان جێگیر کراون.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێزانە لە ناوچەکانی قهسری شیرین، سهلاس باوهجانی، مەریوان، سەردەشت، پیرانشار و شنۆ کۆکراونەتەوە و لە هەمان کاتدا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە حاڵەتی ئامادەباشیدان. بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەندێک كامیۆن سەر بە سپای پاسداران لە ڕێگای سنووری باشماخی مەریوانەوە بۆ هەرێمی کوردستانی گواستراونەتەوە.